بایرن شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسکی دیاریکرد

PM:07:31:14/10/2021

4900 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن لە بارودۆخی لیڤاندۆڤسکی دڵنیانیە و هالاندی وەک شوێنگرەوەی دەستنیشانکردوە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئەڵمانی، بایرن میونشن ترسی لە ڕۆیشتنی ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەكەی هەیە، لەکۆتایی یارییەكانی ئەم وەرزەدا.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی بێلد ئەڵمانی، یانەی بایرن میونشن ئەستێرەی بوڕوسیا دۆرتمۆند ئێرلینگ هالاندی وەک جێگرەوەی ئەو یاریزانە دیاری كردوە، ئەگەر بێت و ئەو یاریزانە لە هاوینی داهاتو ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت.


گرێبەستەکەی لیڤاندۆڤیسكی لەگەڵ یانە باڤاریەکەدا لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت و ئەو یاریزانەش ناوی بە چەند یانەیەک بەستراوەتەوە، کە دیارترینیان ڕیاڵ مەدرید، پاریس سان جێرمان، چێڵسی و مانچستەر سیتیە.


هالاند لە گرێبەستەکەیدا بەهای 75 ملیۆن یۆرۆ وەك سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەكەی دیاری كردوە، هەربۆیە چەند یانەیەک دەیانەوێت گرێبەست لەگەڵ ئەو هێرشبەرە لاوە ئەنجام بدەن کە دیارترینیان مانچستەرسیتی و پاریس سان جێرمان و بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵن.