ناگلیزمان: لیڤاندۆڤسکی شایەنی تۆپی ئاڵتوونیە

PM:06:22:14/10/2021

1228 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناگلیسمان دووپاتیکردەوە لیڤاندۆڤسکی لەهەموو یاریزانێک زیاتر شایەنی تۆپی ئاڵتونییە.

لە لێدوانێکدا بۆ یەکێک لە ڕۆژنامە ناوخۆییەکانی ئەڵمانیا، ناگلیسمانی ڕاهێنەری یانەى بایرن میونشن دووپاتیکردەوە، لیڤاندۆڤسکی لە سێ ساڵی ڕابردوودا سەڵماندوویەتی باشترین یاریزانی جیهانە و دەستەکەوتەکانی بەڵگەن بۆ بەدەستهێنانی تۆپی ئاڵتونی و تاوانە ئەگەر خەڵاتەکە نەباتەوە.

ڕاهێنەر ئەڵمانیەکە لە درێژەى لێدوانەکەیدا، ئاماژەى بەوەدا هێرشبەرە 33 ساڵەکە هێشتا زۆری ماوە پێشکەشی تۆپی پێی بکات و یارزانێکە بەدەگمەن دووچاری پێکان یەت و بە شێوەیەکی نایاب ڕاهێنان دەکات و ئەوەش دووپاتیدەکاتەوە تەمەن بە لای یاریزانەکەوە تەنها ژمارەیە.

لێڤاندۆڤسکی گرێبەستەکەى تا هاوینی 2023 لەگەڵ بایرن میونشن کارایە و بەهۆی ئاستە بەرزەکانی بووە یەکێک لەو یاریزانانەى لە دوای ڕۆبن و ڕیبێری لە لایەن یانەکەى هەرێمی باڤاریا گرێبەستی درێژبکرێتەوە لە کاتێکدا تەمەنی سەروو 30ساڵە.