وەرزێکی نوێی خولی نایابی کوردستان دەستی پێکرد و لە یەکەم هەفتەدا یانەی دەربەندیخان
بردنەوەی بەدەستهێنا و نەورۆزیش توشی شکست بوو.
یانەی برایەتی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری دەربەندیخانی کرد و یانەکەی گەرمیان
توانی سەرکەوتن بەرامبەر پاڵەوانی وەرزی ڕابردوو بەدەستبهێنێت، کاتێک بە سێ گۆڵ بەرامبەر
بە دوو گۆڵ یارییەکەی لێبردەوە.
لە یارییەکی تردا یانەی نەورۆز میوانداری پێشمەرگەی هەولێری کرد و یارییەکەی
بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر پێدۆڕاند، هەردوو یانەی زاخۆ و هەولێریش بەگۆڵیک بۆ
هەردوولا یەکسانبوون.
یانەی شەقڵاوەی تازە سەرکەوتووش بۆ خولی نایابی کوردستان لە دەرەوەی یاریگای
خۆی بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە هەڵۆی بردەوە.
سبەینێش بەئەنجامدانی چوار یاری یارییەکانی هەفتەی یەکەم کۆتایی دێت کاتێک یانەی
سەیدسادق میوانداری چەمچەماڵ دەکات و سیروانی نوێش دەبێتە میوانی سۆران، هەرییەکە لە
یانەکانی دهۆک و شێروانەش بەدواییەکدا دەبنە میوانی یانەکانی هەندرێن و ئارارات.