جارێکى تر ڕیاڵ مەدرید هەوڵى پۆگبا دەداتەوە

PM:05:04:14/10/2021

1416 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕیاڵ مەدرید هیواى گواستنەوەى پۆڵ پۆگباى لەدەستنەداوە و گرێبەستەکەى لە کۆتایى ئەم وەرزە لەگەڵ مانچستەر تەواودەبێت.

ڕۆژنامەى زەسەنى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، هێشتا بەرپرسانى یانەى ڕیاڵ مەدرید گەشبینن بە گواستنەوەى پۆگباى فەڕەنسى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى، هەرچەندە چەند ساڵێکە لە ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ یاریزانەکە شکستیان هێناوە.

زەسەن ئاماژەى بەوەکردووە، یانە مەدریدیەکە هیواى هەیە بە یارمەتى پۆگبا گرێبەست لەگەڵ کیلیان مباپێى هێرشبەرى یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى ئیمزابکات، کە پەیوەندییەکى باش لە نێوانیاندا هەیە.

هاوکات ئۆلى گۆنار سۆلشایەرى ڕاهێنەرى شەیتانە سورەکەش بێ هیوا نەبووە لە نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى پۆگبا، کە کۆتایى ئەم وەرزە تەواودەبێت.

پۆگباى 28 ساڵ بڕیاریداوە لە هاوینى داهاتوودا چارەنوسى خۆى یەکلابکاتەوە و بێجگە لە ڕیاڵ مەدرید یانەى یۆڤانتۆسى ئیتاڵیش هەوڵى گەڕاندنەوەى بۆ ڕیزەکانى دەدات.

گ . ف

Paul Pogba looking to end unwanted record for Manchester United against Everton - Manchester Evening News