نادال ڕایگەیاند کاتی گەڕانەوەی دیارینەکراوە

PM:04:42:14/10/2021

564 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نادال هیچ وادەیەک لە گەڕانەوە بۆ یاریگاکان دەستنیشان ناکات و ئامادەشە لە پێناو ئامانجەکانی هەوڵی دەربازبوون لە پێکان بدات.

ڕافائێل نادالی یاریزانی تێنسی سەر زەوی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، ڕۆژانە ڕاهێنانێکی زۆر ئەنجامدەدات تا بە شێوەیەکی باش لە پێکانەکەى چاک بێتەوە، تا لە داهاتوویەکی بتوانێت بۆ سەرەتای ساڵێ داهاتوو بگەڕێتەوە یاریگاکان.

نادال ئاشکرایکرد، تائەم ساتە هیچ وادەیەکی لە گەڕانەوە بۆ ڕکابەرییەکانی تێنس دیارینەکردووە و لە پێناو ئامانجە بەدی نەهاتووەکانی زیاد لە پێویست کاردەکات و بەرنامەیەکی چارەسەری سەرکەوتوو جێبەجێ دەکات.

نادالی خاوەن 20 نازناوی چوار پاڵەوانێتیە گەورەکانی جیهان، بەهۆی ئازاری پشتەوە نەیتوانی لە پاڵەوانێتیەکانی تێنسی ویمبڵدۆن و تۆکیۆی 2020 بەشداربێت و پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوەش لە قاچی ڕاستیدا دووچاری پێکان هات، کە تا کۆتایی ئەم ساڵ لە یاریکردن دووریخستەوە.