پیدری گرێبەستەکەی لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێکردەوە

PM:03:49:14/10/2021

1260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی پیدری تا 2026 درێژکردەوە.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە پێگەی تایبەتی خۆی ڕایگەیاند کە لەگەڵ پیدری ئەستێرەی لاوی یانەکەیان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە تا ساڵی 2026.

یانە کەتەلۆنیەکە ئەوەشی ئاشکراکرد کە بڕی هەڵوەشاندەوەی گرێبەستە نوێیەکەی پیدری 1 ملیار یۆرۆ دەبێت بۆ ئەوەی ڕێگە لە هەموو ئەو یانانە بگرێت کە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوەشکردوە کە سبەینێ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا پیدری ئیمزا لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی دەکات.

گرێبەستی پێشووی پیدری لەگەڵ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2022 تەواو دەبوو بۆیە یانەکە بۆ ماوەی پێنج وەرزی تر گرێبەستەکەی نوێکردەوە.