خشتە.. سبەینێ هەفتەى 10ى خولى فەڕەنسا دەستپێدەکات

PM:03:24:14/10/2021

744 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سبەینێ لە خولى فەڕەنسا، پاریس میواندارى ئانجیە دەکات و شەممەش لیۆن و مۆناکۆ یارى لوتکە دەکەن.

لە هەفتەى دەیەمى خولى پلە یەکى تۆپى پێى فەڕەنسا، سبەینێ کاتژمێر 10ى شەو، پاریس سان جێرمان لە یاریگاى بانچەى شازادەکان، میواندارى ئانجیە دەکات.

پاریس بۆ ئەو یارییە لە تواناکانى ئەو یاریزانانەى بێبەش دەبێت، کە لەگەڵ هەڵبژاردەکانیان بەشدارییان لە پاڵاوتنەکانى مۆندیالى ئەمریکاى باشور کردووە.

شەممەش دوو یارى ترى هەفتەکە دەکرێن، کاتژمێر شەشى ئێوارە، لیلى پاڵەوانى وەرزى ڕابردوو، لە دەرەوەى یاریگاى خۆیدا بەرامبەر کلێرمۆن یارى دەکات.

لە یارى لوتکەى هەفتەکەشدا و کاتژمێر 10ى شەو، ئۆڵیمپیک لیۆن لە یاریگاى گروپاما ستادیۆم، میواندارى مۆناکۆ دەکات.

یەکشەممەش سەرجەم یارییەکانى ترى هەفتەکە بەڕێوەدەچن، لە گرنگترینیاندا کاتژمێر نۆ و 45 خولەکى شەو، ئۆڵیمپیک مارسیلیا لە یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى لۆریان دەبێتەوە.

گ . ف

No description available.