PM:02:51:14/10/2021
992 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆڤانتۆس و میلان چاودێری سێرجی ڕۆبێرتۆ دەکەن و دەیانەوێت لە گواستنەوەى
هاوینەدا گرێبەستی پێشکەش بکەن.
ڕادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی ئاشکرایکرد، یانەکانی یۆڤانتۆس و میلان لە ئیتاڵیا
چاودێری گفتوگۆکانی بەرشەلۆنە و بەرپرسی کارەکانی سێرجی ڕۆبێرتۆ دەکەن و بەهۆی
سستی لە بەرێوەچوونی گفتوگۆکان دەیانەوێت ئەو هەلە بقۆزنەوە و لە مێرکاتۆی
زستانەدا گرێبەستی پێشکەش بکەن تا بەرەو ئیتاڵیا پەلکێشی بکەن.
ڕادیۆ ئیسپانیەکە ئاشکراشیکرد، بەرپرسانی بەرشەلۆنە گرنگی بە درێژکردنەوەى
گرێبەستی ڕۆبێرتۆ نادەن کەلە هاوینی 2022 کۆتایی دێت و ئەوەش ئاماژەیەکە بر
نزیکبوونەوەى ڕۆیشتنی یاریزانەکە لە کامپ نۆ.
سێرجی ڕۆبێرتۆ لە هاوینی 2013 وە لە ڕیزەکانی بەرشەلۆنەدا یاریدەکات و لەم
وەرزەشدا بەشداری هەشت یاری لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان کردووە بە تۆمارکردنی دوو گۆڵ
و دروستکردنی گۆڵێک.