PM:02:19:14/10/2021
1392 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامى ئیندیان وێڵز، ڤیکتۆریا ئازارینکا و یلینا ئۆستاپینکۆ خۆیان
گەیاندە قۆناغى پێش کۆتایى پاڵەوانێتییەکە.
لە قۆناغى چارەکى کۆتایى جامى ئیندیان وێڵز بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە
ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، لەسەر ئاستى کچان، ڤیکتۆریا ئازارینکاى بیلاڕوسى و جیسیکا پینگۆلاى
ئەمریکى ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
ئازارینکا بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا
و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى پێش کۆتایى بەدەستهێنا.
لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا، یلینا ئۆستاپینکۆى لاتیڤى بەرامبەر شلبى ڕۆجەرزى
ئەمریکى یاریکرد.
ئۆستاپینکۆ بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى بردەوە و خۆى
گەیاندە قۆناغى پێش کۆتایى پاڵەوانێتییەکە.
گ . ف