شەڕی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە دەستپێدەکات

PM:01:28:14/10/2021

1420 جار خوێندراوەتەوە

+ -

شەڕی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە بۆ دوو یاریزانی چێڵسی و میلان لە مێرکاتۆی هاوینەدا دەستپێدەکات.

ڕۆژنامەى ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لە مێرکاتۆی هاوینەدا ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ڕکابەری توند دەکەن بۆ واژوو کردنی گرێبەست لەگەڵ ڕۆدیگێر لە چێڵسی و کیسێ لە میلان کە گرێبەستەکانیان لە هاوینی 2022 لەگەڵ یانەکانیان کۆتایی دێت.

ئاس ئاشکرایکرد، بابەتی ڕۆدیگێر بۆ درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ چێڵسیدا کۆتایی هاتووە و لە گواستنەوەى هاوینەدا بەرگریکارە ئەڵمانیەکە لە ستامفۆرد بریج دەڕوات و ڕووی داهاتووی لە ئیسپانیا دەبێت و یەکێک لە یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە چانسی ئەوەیان دەبێت تواناکانی بەدەستبهێنن.

ڕۆژنامە ئیسپانیەکە سەبارەت بە کیسێی یاریزانی ئەى سی میلان نەیشاردەوە، هەردوو یانە گەورەکەى ئیسپانیا شەڕی بەدەستهێنانی تواناکانی دەکەن و ئەوەى کێشە بۆ ئەو دوو یانەیە ئیسپانیەکە درووستدەکات لە مێرکاتۆی هاوینەدا، پاریس سان جێرمانە کە کار بۆ گواستنەوەى یاریزانەکەى میلان بۆ باخچەى شازادەکان دەکات.