PM:12:28:14/10/2021
1964 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پۆچیتینۆ دووپاتیکردەوە مباپێ لە ئاستی میسی و ڕۆناڵدۆیە هیواداریشە لە
یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید ببنەوە.
لە لێدوانێکدا بۆ هەردوو ڕۆژنامەى مارکا و کوپی ئیسپانی، پۆچیتینۆی ڕاهێنەری
پاریس سان جێرمان هیوای خواست مباپێ گرێبەستەکەى درێژبکاتەوە و بۆ ماوەیەکی زیاتر
لە پارک دی پرانس بمێنیتەوە و ئاشکراشیکرد، هێشتا ماوەیەکی زۆر لە گرێبەستەکەیدا ماوە تائەو کاتەش دەکرێت گۆڕانکاری لە بڕیاری ڕۆیشتن
لە پاریس بدات.
پۆچیتینۆ دووپاتیشیکردەوە، مباپێ یاریزانێکی لاوە لە توانایدایە بۆ 10 ساڵی تر لە یاریگاکان
بەردەوام بێت و هەمان ئاستی میسی و ڕۆناڵدۆی پێشکەش بکات و خۆشبەختیشە هاوشانی
نەیمار و میسی ڕاهێنان دەکات و ئاواتە خوازیشە بەرپرسانی یانەکەى هەوڵەکانیان بۆ
هێشتنەوەى لە یانەکە چڕبکەنەوە.
ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە هەر لە درێژەى لێدوانەکەیدا بۆ دوو ڕۆژنامە
ئیسپانیەکە هیوای خواست لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگدا ڕووبەڕووی ڕیاڵ مەدرید
ببنەوە و گومانیشی نیە ئەگەر لێدانێکی سزا لە دوا ساتەکاندا درووست ببێت بێ دوو
دڵی داوا لە مباپێ بکات جێبەجێی بکات چونکە متمانەى تەواوی پێیەتی و بە یاریزانی
کاتە دژوارەکانیش ناوی دەبات.