PM:12:18:14/10/2021
712 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولى باسکەى ئەوروپا، بەرشەلۆنە و ڕیاڵ مەدرید
بەدواییەکدا لە ئۆڵیمپیاکۆس و مۆناکۆیان بردەوە.
لە جەولەى سێیەمى خولى باسکەى یانە پاڵەوانەکانى
ئەوروپا، یانەى بەرشەلۆنە لاساى ئیسپانى لە یاریگاى خۆیدا، میواندارى یانەى
ئۆڵیمپیاکۆسى یۆنانى کرد.
لە یارییەکى دراماتیکیدا، بەرشەلۆنە بەجیاوازى تەنیا خاڵێک
و بە ئەنجامى 79 خاڵ بەرامبەر 78 خاڵ یارییەکى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و سێیەم
بردنەوەى لەسەریەکى تۆمارکرد.
لە یارییەکى ترى هەمان جەولەدا، یانەى ڕیاڵ مەدریدى
ئیسپانى لە یاریگاى خۆیدا، ڕووبەڕووى یانەى مۆناکۆى فەڕەنسى بووەوە.
ڕیاڵ مەدرید باشتر بینرا و بە جیاوازى هەشت خاڵ و بە
ئەنجامى 94 خاڵ بەرامبەر بە 86 خاڵ یارییەکەى بردەوە و دووەم بردنەوەى لە خولەکەدا
تۆمارکرد.
هاوکات یانەى سرڤینا زڤیزداى سڕبیش بەجیاوازى 12 خاڵ و
بە ئەنجامى 73 خاڵ بەرامبەر بە 61 خاڵ لە زالگیریس کاوناسى لیتوانى بردەوە.
گ . ف