AM:11:53:14/10/2021
2544 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە پاڵاوتنى مۆندیالدا، ئەرجەنتین میواندارى پیرۆ
دەکات و بەڕازیل و ئۆرۆگوایش یارى لوتکە دەکەن.
ئەمشەو کاتژمێر 11 بە یارى نێوان بۆلیڤیا و پاراگواى جەولەى
12ى پاڵاوتنەکانى ئەمریکاى باشور بۆ مۆندیالى 2022ى قەتەر دەستپێدەکات و کاتژمێر
12ش، کۆڵۆمبیا لە خاکى خۆیدا، میواندارى ئیکوادۆر دەکات.
لە کاتژمێر دوو30 خولەکیشدا، ئەرجەنتین لە یاریگاى مۆنیمۆنتاڵ لە بۆینس ئایرسى پایتەختدا،
بەرامبەر پیرۆ یارى دەکات و کاتژمێر سێش، چیللى و ڤەنزوێلا ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە.
لە یارى لوتکەى جەولەکەشدا و کاتژمێر سێ و 30 خولەک،
بەڕازیل لە یاریگاى ئەرینا دى ئەمازۆنیا لە شارى ماناوس، میواندارى ئۆرۆگواى
دەکات.
لە ئێستادا بەڕازیل بە 28 خاڵ لە پێشەنگى ڕیزبەندى پاڵاوتنەکانى
کیشوەرەکەدایە و ئەرجەنتینیش لە پلەى دووەمدایە و 22 خاڵى هەیە.
گ . ف