ڤیدیۆ.. تیستیپاس و زڤیریڤ سەرکەوتن و میدڤیدیڤ دەرکرا

AM:11:32:14/10/2021

628 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامى ئیندیان وێڵز تیستیپاس و زڤیریڤ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە بەدەستهێنا.

لە قۆناغى چوارەمى جامى ئیندیان وێڵز بۆ تێنسى سەر زەوى، کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، ستیفانۆس تیستیپاسى یۆنانى بەرامبەر ئەلێکس دى مینۆرى ئوسترالى یاریکرد.

تیستیپاس بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک یارییەکەى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چارەکى کۆتایى جامەکە بەدەستهێنا.

هاوکات ئەلکسەندەر زڤیریڤى ئەڵمانیش خۆى گەیاندە قۆناغى چارەکى کۆتایى پاڵەوانێتییەکە، دواى ئەوەى بە دوو کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە گایل مۆنفیسى فەڕەنسى بردەوە.

دانێل میدڤیدیڤى ڕوسیش ماڵئاوایى لە پاڵەوانێتییەکە کرد، دواى ئەوەى بە کۆمەڵەیەک بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بە گریگۆر دیمیترۆڤى بۆلگارى دۆڕا.

گ . ف