پاڵاوتنی ئەمەریکای باکور.. ئەمریکا و کەنەدا بردیانەوە

AM:11:07:14/10/2021

1076 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باکوور بۆ مۆندیال ئەمەریکا لە کۆستاریکای بردەوە و کەنەداش شکستی بە پەنەما هێنا.

لە قۆناغی سێیەمی جەولەى شەشەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باکور بۆ مۆندیالی قەتەر، هەڵبژاردەى ئەمریکا لە پێگەى خۆی میوانداری هەڵبژاردەى جامایکای کردو یارییەکەى بە دوو گۆڵی یاریزانان دێست و مۆریا لێبردەوە و بە 11 خاڵ پارێزگاری لە پلەى دووەمی ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی ئەمەریکای باکور کرد.

لە یارییەکی تردا کەنەداش شکستی بە پەنەما هێنا و بە چوارگۆل بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی تۆمارکرد و بە 10 خاڵ پێگەى خۆی لە پلەى سێیەمی ڕیزبەندی بەهێزترکرد.