چامپیۆنزلیگ.. ڕیاڵ مەدرید و پاریس و چێڵسی بردیانەوە

AM:10:50:14/10/2021

1028 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگ ڕیاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمان چێڵسی سەرکەوتنیان تۆمارکرد.

لە جەولەى دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانەپاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ ئاستی کچان و لە کۆمەڵەى دووەمدا، یانەى ڕیاڵ مەدرید لە پێگەى خۆی بە پێنج گۆڵی بێ وەڵام گۆڵبارانی یانەى بریودابلیکی کرد و بە شەش خاڵ چووە پلەى دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەى.

پێنج گۆڵەکەى مەدرید هانسین بە تۆمارکردنی هاتریک لە خولەکەکانی شەش و 24 و 43 و ئۆڵگا لە خولەکی 48 و ناڤارۆ لە خولەکی 89 تۆماریانکرد.

لە یارییەکی تریشدا، پاریس سان جێرمان بەهەمان ئەنجام لە یانەى زهانلبوودی بردەوە و بەهەمان خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ پارێزگاری لە پێشەنگی ڕیزبەندی کرد.

لە لایەکی ترەوە، چێڵسی لە دەرەوەى یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێک لە یۆڤانتۆسی بردەوە و بە چوار خاڵ لە پلەى دووەمی ڕیزبەندی کۆمەڵەی یەکەم دەبینرێت.