لیڤەرپوڵ چاوی لە هێرشبەرێکی ئەتلەتیکۆ مەدریدە

AM:10:18:14/10/2021

856 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ چاوی لە جواو فیلێکسە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەدا بەرەو ئانفێڵد بیگوازێتەوە.

ڕۆژنامەى زەسەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، لیڤەرپوڵ بە وردی چاودێری بارودۆخی جواو فیلێکسی هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات و دەیەوێت لە گواستنەوەى هاوینەى یاریزاناندا گرێبەستێکی پێشکەش بکات تا بەرەو یاریگای ئانفێڵد بیگوازێتەوە.

زەسەن ئاشکرایکرد، بە هاتنی گریزمان بۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید، جواو فیلێکس بووەتە یاریزانێکی یەدەگی کەتیبەکەى سیمیۆنی و لەم وەرزەدا تەنها بەشداری سێ یاریکردووە و ئەوەش نیگەرانی هێرشبەرەکەى لێکەوتووەتەوە.

ڕۆژنامە بەریتانیەکە ئاماژەى بەوەکرد، فیلێکسی 21 ساڵ دوو ساڵ لەمەو پێش لە یانەى بەنفیکاوە بە 113 ملیۆن یۆرۆی ڕووی لە ئەتلەتیکۆی پاڵەوانی ئیسپانیا کرد و لە ئێستاشدا یانەکە ئامادەیە بە 68 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت ، تا بە شێوەیەکی یەکجاری گرێبەستی خواستنى گریزمان لە بەرشەلۆنەوە بکاتە هەمیشەیی.

جواو فیلێکس بەهۆی ئەو بارودۆخە نالەبارەى دووچاری هاتووە، بووەتە ئامانجی کلۆپی ڕأھێنەری لێڤەرپوڵ و ئاوانەخوازە بەرپرسانی یانەکەى لە مێرکاتۆی هاوینەدا بەرەو ئانفێڵد پەلکێشی بکەن.