پاڵاوتنی مۆندیال.. مەکسیک لە پێشەنگدایە

AM:09:54:14/10/2021

924 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال هەڵبژاردەکانی مەکسیک جامایکا بە سێ خاڵێ گرنگەوە گەڕانەوە یاریگای خۆیان.

لە یارییەکانی قۆناغی سێیەمی جەولەى شەشەمی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باکوور بۆ مۆندیالی 2022، هەڵبژاردەى مەکسیک لە دەرەوەى یاریگای خۆی بە سێ خاڵی گرنگەوە گەڕایەوە پێگەکانی پاش ئەوەى بە دوو گۆلێ بێ وەڵام لە هەڵبژاردەى سلڤادۆری بردەوە.

دوو گۆڵەکەى مەکسیک هیکتۆر مۆرینۆ و ڕائوول خیمینێز لە خولەکەکانی 30 و 90 تۆماریانکرد.

لە یارییەکی تریشدا، هەڵبژاردەى جامایکا یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا دوای ئەوەى بە هەمان ئەنجام لە هندۆراسی بردەوە.

بەو بردنەوانەش مەکسیک بە 14 خاڵ لە پێشەنگی پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باکوور دەبینرێت و جامایکاش بە پێنج خاڵ چووە شەشەمی ڕیزبەندی.