AM:09:20:14/10/2021
4452 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاڵاوتنەکانی مۆندیال لێدانێکی کوشندە ئاڕاستەى ڕیاڵ مەدرید دەکات و لە
تواناکانی میلیتاو بێبەش دەبێت.
ڕۆژنامەى مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، ئیدێر میلیتاوی بەرگریکاری یانەى
ڕیاڵ مەدرید لە یاری هەڵبژاردەى بەڕازیل بەرامبەر کۆڵۆمبیا لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای
باشوور بۆ مۆندیالی 2022، لە ماسولەکەکانی ڕانی ڕاستیدا دووچاری پێکان هات .
مارکا ئاشکرایکرد، پزیشکانی یانەى ڕیاڵ مەدرید چاوەڕێی گەڕانەوەى
بەرگریکارەکە دەکەن لە بەڕازیلەوە تا پشکنینی پزیشکی وردی بۆ ئەنجامبدرێت و جۆری پێکان
و ماوەى دوورکەوتنەوەى لە یریگاکان دیاریبکەن.
ڕۆژنامە ئیسپانیەکە باسیلوەشکرد، پێکانەکەى میلیتاو لێدانێکی کوشندەیە بۆ
ئەنچیلۆتی ڕاهێنەر کە دوای ڕۆیشتنی ڤاران و ڕامۆس وەک یاریزانێکی سەرەکی پشتی
پێدەبەست و دوورکەوتنەوەشی لە کاتێکدایە مەدرید لە چامپیۆنزلیگ یارییەکی گرنگی
بەرامبەر شاختاری ئۆکرانی هەیە و لە 24ی ئەم مانگەش یاری کلاسیکۆ بەرامبەر
بەرشەلۆنە ئەنجامدەدات، ئەوەش کاریگەری نەرێنی لە هێڵی بەرگری ڕیاڵ مەدرید درووست
دەکات.