AM:12:02:14/10/2021
1356 جار خوێندراوەتەوە
+
-
برۆکسی وێڵزی تووشبونی خۆی بە نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن ڕاگەیاند.
داڤید برۆکسی یاریزانی هەڵبژاردەی وێڵز و یانەی بۆرنمۆسی ئینگلیزی لە ڕاگەیاندراوێکدا لە پێگەی یانەکەیدا ڕایگەیاند کە تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی خوێن بووە.
برۆکس دەڵێت، دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی دەرکەوت کە تووشی نەخۆشی لیمۆفا هۆدگین بووە کە یەکێکە لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجەی خوێن و لە سەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکات بە وەرگرتنی چارەسەرەکان.
وتیشی: سوپاسی سەرجەم پزیشکەکان دەکەم کە بە خێرایی ئاگاداریان کردمەوە کە تووشی ئەو نەخۆشییە بوم و بەڵێنیشیاندا یارمەتی تەواوی دەدەن لە پێناو تێپەڕاندنیدا.
ئاماژەی بەوەشدا، هەرچەندە ئەو هەواڵە وەک شۆکێک وابوە بۆ خۆی و خێزانەکەی بەڵام پێشبینییەکان ئیجابین و متمانەم بەوە هەیە بتوانم تێیبپەڕێنم و لە نزیکترین کاتدا بگەڕێمەوە یاریگاکان.
برۆکس سوپاسی یەکێتی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەکات چونکە ئەگەر گرنگی پێدانەکانی ئەوان نەبوایە نەیدەتوانی بە زوویی بزانێت کە تووشی ئەو نەخۆشییە بوە و یانەی بۆرنمۆسیش بڵاویانکردەوە کە نازانن برۆکس کەی دەگەڕێتەوە یاریکردن.
خ . ک