PM:10:25:05/10/2024
372 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فلێک روونیکردەوە دەبێت بە سەرنجێکی وردەوە رووبەرووی ئالاڤێس ببنەوە و
دەیانەوێت بە بردنەوە بچنە نێو پشووە نێودەوڵەتییەکان.
پێش رووبەرووبوونەوەی ئالاڤێس هانسی فلێکی راهێنەری بەرشەلۆنە باسی
لەوەکرد، بە سەرنجێکی زۆر و وردەوە رووبەرووی رکابەرەکەیان دەبنەوە لەبەر ئەوەی
دەیانەوێت بە بردنەوە بگەنە پشووە نێودەوڵەتییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، گرنگە بۆیان ئەو هەلانەی لە بەرامبەر ئۆساسۆنا کردیان
دووبارەی نەکەنەوە، بەڵکو دەبێت کۆنترۆڵی تۆپ بکەن و هەل دروستبکەن و گۆڵ تۆمار
بکەن.
سەبارەت بە چیزنی وتی: لە کۆتایی وەرزی ڕابردوودا ویستی واز لە یاریکردن بهێنێت، بەڵام بڕیاریدا
پەیوەندیمان پێوە بکات، هەڵبژاردەیەکی باش بوو بۆ ئێمە و کاتێک بۆ یەکەمجار قسەم
لەگەڵ کرد، سەرسام بووم بەوەی کە چەندە بە جۆش و خرۆشە، بەڵام بەداخەوە بۆ
یارییەکەی ئالاڤێس لەگەڵمان نابێت.
دوپاتیشیکردەوە،
لیڤاندۆڤسکی و یامال دەیانەوێت 90 خولەک یاری بکەن و هەمیشە ئارەزووی خۆیا بۆ
یاریکردن نیشان دەدەن ، بەڵام ئەو راهێنەرە و بڕیار دەدات دەبێت ئەوانیش قبوڵی
بکەن.
بیلال کاکە