AM:09:27:05/10/2024
132 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی شەنگەهای
ئەلکاراز و مێدڤیدێڤ گەیشتنە قۆناغی دووەم و کاسپەر روود ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی
قۆناغی یەکەمی جامی شەنگەهای بۆ تێنسی سەرزەوی، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر
چانگ چۆنگی چینی یاریکرد.
لە سەرەتای
یاریەکەوە ئەلکاراز بە ئاستێکی زۆر بەرزەوە بینرا و بە ئاسانی و دوای تەنها یەک
کاتژمێر و 16 خولەک یاریەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵەکانی هەردوو
کۆمەڵەکەش شەش بە دوو گێم بوون.
لە یارییەکانی
تریشدا، دانێل مێدڤیدێڤی روسی رووبەڕووی تیاگۆ وایلدی ئەمریکی بووەوە و بە دوو
کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، کاسپەر روود و داڤیدۆڤیچ بە
جۆکیچ و ماچاک دۆڕان.
هەریەکە لە
ئەلکاراز و مێدڤیدێڤ و ڤۆکیچ سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر
کرد، کاسپەر روود و چانگ چۆنگ و وایلد ماڵئاواییانکرد.
خ . ک