PM:12:20:25/07/2021
3640 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە بالەى کەنار دەریاى ئۆڵیمپیادى تۆکیۆ، ئەمریکا لە چینى بردەوە و ئیتاڵیاش
بە ڕوسیا دۆڕا.
لە قۆناغى کۆمەڵەکانى بالەى کەنار دەریاى ئۆڵیمپیادى تۆکیۆى 2020، لەسەر
ئاستى کچان، هەردوو هەڵبژاردەى ئەمریکا و چین ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
ئەمریکا بە دوو گێمى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و
ئەنجامى گێمەکانیش 21 بە 17 و 21 بە 19 خاڵ بوون.
لە یارییەکى ترى هەمان قۆناغدا، هەڵبژاردەى ئیتاڵیا بەرامبەر هەڵبژاردەى
ڕوسیا یاریکرد و ئیتاڵیا بە دوو گێمى بێ بەرامبەر یارییەکەى دۆڕاند.
هاوکات هەڵبژاردەى ئوسترالیاش بەرامبەر هەڵبژاردەى کوبا یاریکرد و ئوسترالیا
بە دوو گێمى بێ بەرامبەر یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا.
گ . ف