PM:06:45:05/09/2024
348 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئیسکۆ بۆ ماوەی
چوار مانگ لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە و ریاڵ بیتسیش هیچ یاریزانێک بۆ جێگرتنەوەی
ناگوازێتەوە.
ئیسکۆ ئالارکۆن
لە قۆناغی کۆتایی چاکبوونەوەی پێکانەکەیدا بوو، کاتێک جارێکی دیکە تووشی پێکان بووەوە، پێکانە نوێیەکی یاریزانەکە لەو ئێسکەدا روویداوە کە پێشتر شکاوە و پێویستە
دووبارە نەشتەرگەری ئەنجامبداتەوە، بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی یانەکەش، بەو نەشتەرگەرییە
نوێیە، ئیسکۆ بۆ ماوەی چوار مانگی دیکە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە و لە نیوەی یەکەمی
وەرزدا بەشداری ناکات.
خۆزێ مانوێل
ئالڤارێز، سەرۆکی تیمی پزیشکی بیتیس لەو بارەیەوە ڕوونیکردەوە، لە کەسانی ئاساییدا
دەتوانرێت تا شەش مانگ چاوەڕێ بکرێت پێش ئەوەی دووبارە نەشتەرگەری بکرێتەوە، بەڵام
لەگەڵ ئیسکۆ نەیانتوانیووە چاوەڕێ بکەن و بڕیاریانداوە دەستبەجێ نەشتەرگەرییەکی دیکەی
بۆ بکەن و مەزەندە دەکەن چوار مانگی تر بە تەواوی چاکبێتەوە.
ئەوەی لە
ئێستادا چاوەڕوان دەکرێت ئەوەیە بیتس هیچ یاریزانێک بۆ شوێنگرتنەوەی یاریزانە
ئیسپانییەکە نەگوازیتەوە بەهۆی کێشەی دارایەوە، وە لۆسێلسۆ سەرکردایەتی هێڵی
ناوەندی یانەکە بکات تا کاتی گەڕانەوەی ئیسکۆی تەمەن 32 ساڵان.