AM:11:14:25/07/2021
692 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یۆرگن
کلۆپ ڕایگەیاند کاتی گەڕانەوەی هەریەکە لە ڤان دایک و جۆ گۆمێز نادیارە.
یۆرگن
کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ دوپاتیکردەوە هەردوو یاریزانی بەرگریکار ڤان دایک و
جۆ گۆمێز ئامادەی یاریکردن نین بۆ بەشداریکردن لە یاریە ئامادەکاریەکانی یانەکەدا.
کلۆپ
لەلێدوانێکی بۆ پێگەی فەرمی لیڤەرپەل وتی: کاتی گەڕانەوەی ڤان دایک و گۆمێز
نادیارە و بەداخەوە بە نەزانراوی دەمێنێتەوە بۆ ئێمە.
هەروەها
وتیشی: ئەو دوو بەرگریکارە لە بارودۆخێکی باشدان و هەموو کارێک ئەنجام دەدەن ,
دەتوانن بە تۆپ یاری بکەن و بەشداری ڕاهێنانەکان بکەن بەڵام لەئێستادا بەتەواوی ئامادەی
یاریکردن نین.
کلۆپ ئاماژەی بەوەدا کە وەرزێکی تەواویان
لەبەردەمدایە و تەنها یاریەک نیە بۆیە ناتوانم سەرکێشیان پێوەبکەم و بەشداری
یاریەکانی ئێستای یانەکە بکەن.
هەریەکە لە ڤان دایک و گۆمێز لەنیوەی وەرزی ڕابردوەوە بەهۆی پێکانەوە لە
لیڤەرپوڵ دوورکەوتونەتەوە و بەشداری یاریەکانی یانەکەیان نەکردوە.