پاڵمێراس سەرکەوتنی تۆمارکرد و پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد

AM:10:11:25/07/2021

656 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاڵمێراس سەرکەوتنی بەسەر فلۆمێنێنزی تۆمارکرد و گریمیۆش بەرامبەر ئەمریکا مینیرۆ یەکسانبوو.

یانەی پاڵمێراس پێشەنگی خۆی لە خولی بەرازیل بەهێزتر کرد دوای بردنەوەی لە فلۆمێنێنزی میوانی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لەمیانەی یاریەکانی هەفتەی سیانزەیەمی خولەکەدا.

تاکە گۆڵی یاریەکە بەهەڵە لەلایەن سێلڤا کارڤالۆی یاریزانی فلۆمێنێنزیەوە تۆمارکرا لە خولەکی 54 ی یاریەکەدا.

بەو ئەنجامە پاڵمێراس خاڵەکانی بەرزکردەوە بۆ 31 خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندیەکەدا و بە جیاوازی شەش خاڵ لەپێش نزیکترین ڕکابەریەوەیە کە ئەتلەتیکۆ مینیرۆیە.

لەهەمان هەفتەدا گریمیۆ و ئەمریکا مینیرۆ ڕووبەڕووی یەکتربونەوە یاریەکەش بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایهات, بەو ئەنجامەش گریمیۆ بە حەوت خاڵ لەپلەی نۆزدەیەمدایە و ئەمریکا مینیرۆش بى 10 خاڵ لە پلەی هەژدەیەمدایە.