قەتەر و مەکسیک سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامی زێڕین

AM:09:22:25/07/2021

580 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەجامی زێڕینی کۆنکاکاف هەڵبژاردەکانی قەتەر و مەکسیک سەرکەوتن بۆ قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە.

لە یاریەکانی قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی زێڕینی کۆنکاکاف هەڵبژاردەی قەتەر سەرکەوتنی بەرامبەر سلڤادۆر تۆمارکرد و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی پێش کۆتایی مسۆگەرکرد.

قەتەر لەگۆڵ تۆمارکردندا دەستپێشخەر بون و لە خولەکی 2 گۆڵ یەکەمیان لەڕێگای موعەز عەلیەوە تۆمارکرد و گۆڵی دووەمیش لە خولەکی 8 لەلایەن عەبدولعەزیز حاتەمەوە تۆمارکرا ,لەخولەکی 55 ی تایمی دووەمدا موعەز عەلی بەلێدانی سزا گۆڵی سێیەمی تۆمارکرد.

لە یاریەکانی هەمان قۆناغدا مەکسیک سەرکەوتنی بەسەر هندۆراسدا تۆمارکرد و خۆی گەیاندە قۆناغی پێش کۆتایی جامەکە.

مەکسیکیەکان توانیان لە یاریەکەدا باڵادەستی خۆیان لەیاریەکەدا دەربخەن و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکە ببەنەوە گۆڵەکانی مەکسیک لە خولەکەکانی 28 , 31 , 38 ی تایمی یەکەم لەلایەن فۆنیس مۆری و دۆس سانتۆس و پێنیدا تۆمارکران.