بەرشەلۆنە دووەم سەرکەوتنی تۆمارکرد

AM:08:24:25/07/2021

800 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە لە دووەم یاری دۆستانەدا سەرکەوتنی تۆمارکرد و دیپای یەکەم گۆڵی بۆ یانە نوێیەکەی تۆمارکرد.

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە یاریەکی دۆستانەدا بۆ ئامادەکاریەکانی وەرزی نوێ ڕووبەڕووی یانەی جیرۆنای ئیسپانی بوەوە و بە ئەنجامی 1- 3 سەرکەوتنی تۆمارکرد.

بەرشەلۆنە لە خولەکی 21 و لەڕێگەی جیرارد پیکێی کاپتنی یانەکەوە یەکەم گۆڵی بە لێدانی سزا تۆمارکرد دواتر ڕای ماناگ لە خولەکی 24 گۆڵی دووەمی بەرشەلۆنەی تۆمارکرد بەڵام یانەی جیرۆنا لە خولەکی 42 گۆڵێکی لەڕێگەی ساموێل سایزەوە بەلێدانی سزا تۆمارکرد و جیاوازیەکەی کەمکردەوە.

لە تایمی دووەمی یاریەکەدا مێمفیس دیپای یاریزانی نوێی بەرشەلۆنە لە خولەکی 85 لەڕێی لێدانی سزاوە توانی یەکەمین گۆڵی خۆی لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکەدا تۆماربکات.
دیپای هاوینی ئەمساڵ لە یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسیەوە ڕوویکردە ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنە دوای کۆتایهاتنی گرێبەستەکەى لەگەڵ یانە فەڕەنسیەکەدا.