ریاڵ مەدرید بۆ یانە سعودییەکان مێلیتاو بۆ فرۆشتن نییە

PM:01:28:18/08/2024

260 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید نایەوێت سەبارەت بە مێلیتاو دانوستان لەگەڵ یانە سعودییەکان بکات.

پاش ئەوەی لەچەند وەرزی ڕابردوودا یانەکانی وڵاتی سعودییە بە پارەی خەیاڵی و مووچەی بەرز ئەستێرە باشەکانی ئەوروپایان دەگواستەوە، لەم وەرزەیشدا یانەکان ئەو وڵاتە دەیانەوێت چەندین یاریزانی باشی یانەکانی ئەوروپا بگوازنەوە.

لە ماوەکانی ڕابردوودا رۆژنامەکانی ئیسپانیا دەنگۆی گرێبەستکردنی ئیدیر مێلیتاو بە یانەکانی وڵاتی سعودییوە بڵاوکردەوە، بەڵام رۆژنامەی مارکا لە راپۆرتێکیدا ئەوەی ئاشکراکرد ریاڵ مەدرید هیچ نیازێکی نییە ئەو بەرگریکارەی بفرۆشێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی دووپاتکردەوە، مێلیتاو یاریزانێکی گرنگی پێکاتەکەی کارلۆ ئەنچێلۆتییە و یانەکە دەیەوێت بۆ ماوەیەکی درێژ ئەو یاریزانە بهێڵێتەوە.

هاوکات فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی وەرزشی ئەوەی ڕاگەیاند یانەکانی سعودییەوە بە مووچەی خەیاڵی گرێبەستیان پیشکەشی مێلیتاوی ئەستێرەی ریاڵ مەدرید کردووە و بەڵام پاش کۆبوونەوە لەگەڵ بەرێوبەری کارەکانی ئەو یاریزانە، گرێبەستەکەیان دەستبەجێ ڕەتکردووەتەوە.

بەرگریکارە بەڕازیلییەکە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 156 یاریکردووە و لەو ماوەیەدا 11 گۆڵ و پێنج ئەسیستی تۆمارکردووە.