هاندەرانی یۆڤانتۆس پەیامێکیان ئاڕاستەی ئەلیگری کرد

PM:10:05:24/07/2021

952 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاندەرانی یۆڤانتۆس لە یەکەم یاری دۆستانەی یانەکەیان پشتگیری خۆیان بۆ ئەلیگری دووپاتکردەوە.

هاندەرانی یانەی یۆڤانتۆس لەیەکەم یاری دۆستانەی یانەکەیان بەرامبەر چیزینا بە پەیامێک پشتگیری کردنی خۆیان لە ئەلیگری ڕاهێنەری یانەکەیان دوپاتکردەوە.

یۆڤانتۆس دووبارە گرێبەستی لەگەڵ ئەلیکریدا ئیمزاکرد دوای تەنها دوو وەرز لە دوورکەوتنەوەی کە ئەندریا پێرلۆی ئیتاڵیا لە پۆستی ڕاهینەرایەتی کردنی یانە ئیتاڵیەکەدا بوو.

هاندەرانی یۆڤی لەسەر لافیتەیەکی گەورە نوسیبویان : ئێمە هەمیشە شانازیمان پێوە کردوویت بەخێربێیتەوە بۆ یانەکەمان بەڕێز ئەلیگری.

ئەلیگری لەگەڵ یۆڤانتۆس پێنج جار لەسەر یەک خولی ئیتاڵی بەدەستهێناو و دوو جاریش سەرکەوت بۆ یاری کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.

لەدوای دوورکەوتنەوەی لە ڕاهێنەرایەتی یۆڤانتۆس ئەلیگری ڕاهعێنەرایەتی هیچ یانەیەکی تری نەگرتە ئەستۆ, ئەم هاوینە دووبارە گەرایەوە یانەی خانمە پیرەکە دوای ئەوەی وەرزی ڕابردوو خولی ئیتاڵیان لەدەستدا.