مۆدریچ ڕایگەیاند دڵخۆشە بە گەڕانەوەی ئەنچیلۆتی

PM:09:18:24/07/2021

1684 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆدریچ دڵخۆشی خۆی ڕاگەیاند بە گەڕانەوەی کارلۆ ئەنچیلۆتی بۆ ڕاهێنەرایەتی کردنی ڕیاڵ مەدرید.

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێش دەستپێکی جامی یۆرۆی 2020 نوێکردنەوەی گرێبەستی لۆکا مۆدریچی کرواتی تا هاوینی 2022 ڕاگەیاند.

مۆدریچ چەند ڕۆژێکی کەمە گەڕاوەتەوە بۆ ڕاهێنانەکانی یانەکەی بۆ ئامادەکاریەکانی وەرزی نوێ ئەویش دوای کۆتایهاتنی ماوەی پشووەکەی بەهۆی بەشداریکردنی لە جامی یۆرۆ لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

مۆدریچ لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی مۆندۆ دیبۆرتیڤۆ وتی:من زۆر دڵخۆشم بە گەڕانەوەم هەست بە پەرۆشیەکی زۆر دەکەم و دەمەوێت وەرزێکی زۆرباش بەڕێبکەم.

هەروەها وتیشی: دڵخۆشم بەبینی هاوڕێکانم لە یانەکانی تردا و دەمەوێت بەباشی خۆم ئامادە بکەم بۆ یارمەتیدانی یانەکەم.

دەربارەی گەڕانەوەی ئەنچیلۆتیش مۆدریچ وتی: دڵخۆشم بە دوبارە بینینەوەی ئەنچیلۆتی دوای چەند ساڵێک چونکە ئەو بەڕاستی ڕاهێنەرێکی مەزنە.