مان یونایتد دووچاری شکستێکی قورس بوو

PM:08:39:24/07/2021

1112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مانچستەریونایتد بە چوار گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لەبەرامبەر ڕینجەرز دووچاری شکستهات.

یانەی مانچستەریونایتد لەمیانەی یاریە ئامادەکاریەکانی بۆ وەرزی نوێ دووچاری شکستێکی قورس بوەوە بەرامبەر کوینز پارک ڕینجەرز بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ.

ئەو شکستە سۆڵشایەری ڕاهێنەری مان یونایتدی خستە بارودۆخێکی زۆر ناخۆشەوە چونکە تەنها دوای چەند کاتژمێرێک بوو لە ڕاگەیاندنی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەدا.

گۆڵەکانی مان یونایتد لە خولەکەکانی 3 , 73 دا تۆمارکران لەلایەن لینگارد و ئەنتۆنی ئیلانگاوە بەڵام دواتر ئاستێکی زۆر خراپیان پێشکەشکرد لە هێڵی بەرگریدا ئەوەش بووە هۆی ئەوەی چوار گۆڵیان لێتۆماربکرێت.

گۆڵەکانی کوینز پارک ڕینجەرزیش لە خولەکەکانی 7 , 52 , 58 , 60 دا لەلایەن لیندۆن دایکس دوو گۆڵ و مۆسیس ئۆدیاگۆ و چارلی ئۆستنەوە تۆمارکران.