یۆڤانتۆس گرێبەستێکی لیڤەرپوڵی ڕەتکردەوە

PM:07:48:24/07/2021

732 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس گرێبەستێکی گرانبەهای لیڤەرپوڵی ڕەتکردەوە بۆ دەستبەرداربون لە فریدیریکۆ کێزا.

یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی گرێبەستێکی گرانبەهای یانەی لیڤەرپۆڵی ئینگلیزی ڕەتکردەوە بۆ گواستنەوەی یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەکەی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی لاڕیپۆبلیکای ئیتاڵی لیڤەرپوڵ گرێبەستێکی 86 ملیۆن پاوەندی پێشکەش بە یۆڤانتۆس کردووە تا فیدریکۆ کێزای ئیتاڵی بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانی یانەکەیان.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشدا یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری لیڤەرپۆڵ پێیوایە ئەو یاریزانە ئیتاڵیە لەگەڵ شێوازی یاریکردنی ئەو گونجاوە کێزا دەبێتە پاڵپشتیەکی بەهێز بۆ هێڵی هێرشبەری یانەکەی.

ئەو ڕۆژنامە ئیتاڵیە دوپاتیکردەوە ماسیمیلانۆ ئەلیگری ڕاهێنەری یۆڤانتۆس فرۆشتنی کێزای ڕەتکردۆتەوە و ڕایگەیاندوە ئەو یاریزانە بۆ فرۆشتن نیە.

کێزا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لەجامی یۆرۆی 2020 ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد و توانیان نازناوەکە بەدەستبهێنن.