ڤیدیۆ.. لە بالەى کەنار دەریا هۆڵەندا لە ئەمریکاى بردەوە

PM:06:35:24/07/2021

568 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە بالەى کەنار دەریاى ئۆڵیمپیادى تۆکیۆ، هۆڵەندا بە دوو گێمى بێ بەرامبەر لە ئەمریکاى بردەوە و لە کچانیش ئەڵمانیا بە سویسرا دۆڕا.

لە قۆناغى کۆمەڵەکانى بالەى کەنار دەریاى ئۆڵیمپیادى تۆکیۆى 2020، هەردوو هەڵبژاردەى هۆڵەندا و ئەمریکا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

لە یارییەکى ئاست بەرزدا، هۆڵەندا بە دوو گێمى بێ بەرامبەر یارییەکەى بردەوە و ئەنجامى گێمەکانیش 21 بە 17 و 21 بە 18 خاڵ بوون.

لە یارییەکى تردا، هەڵبژاردەى بەڕازیل بە دوو گێمى بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەى ئەرجەنتینى بردەوە و ئیسپانیاش بە هەمان ئەنجام بە ڕوسیا دۆڕا.

لەسەر ئاستى کچانیش، هەڵبژاردەى ئەڵمانیاى براوەى میدالیاى زێڕى ئۆڵیمپیادى 2016ى بەرازیل، بە دوو گێم بەرامبەر بە گێمێک بە هەڵبژاردەى سویسرا دۆڕا.

هاوکات هەڵبژاردەى چینى دوو بە دوو گێم بەرامبەر بە گێمێک لە هەڵبژاردەى کەنەداى دووى بردەوە.

 
 گ . ف