PM:06:20:24/07/2021
940 جار خوێندراوەتەوە
+
-
کۆبوونەوەیەکی
یەکلاکەرەوە لە نیوان ئانچیلۆتی و ڤاراندا ئەنجامدراو کار بۆ مانەوەى بەرگریکارە
فەڕەنسیەکە لە بێرنابیۆ دەکرێت.
ڕۆژنامەى ئاس
بڵاویکردەوە، ئانچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بۆ جاری دووەم لە شاری مەدرید لەگەڵ
ڤارانی بەرگریکار کۆبوونەوەى کردووە و باسیان لە داهاتووی یاریزانەکە بۆ ڕکابەرییەکانی
وەرزی داهاتوولە چەقی هێڵی بەرگریدا کردووە.
بەپێی هەواڵەکەى
ئاس، ئانچیلۆتی داوای لە ڤاران کردووە لە یانەکەدا درێژە بە یاریکردن بدات و
گرێبەستەکەى بۆچەند وەرزێکی تر درێژبکاتەوە کە لە هاوینی 2022 کۆتایی دێت، بەڵام
یاریزانەکە دەیەوێت ڕوو لە ئۆڵد ترافۆرد بکات و هەردوولا نەگەیشتونەتە ڕێکەوتنی
کۆتایی بۆ مسۆگەرکردنی مانەوەى لە بێرنابیۆ.
ڕۆژنامە
ئیسپانیەکە ئاشکرایکرد، ڤاران بابەت مەرجە تایبەتیەکانی لەگەڵ مانچستەر یونایتدا
یەکلاکردووەتەوە و تەنها ڕێکەوتنی یانەى شاهانە و شەیتانە سوورەکان ماوە ، کە یانە
ئینگلیزییەکە نایەوێت لە نێوان 40 بۆ 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ ڤاران خەرجبکات، لە کاتێکدا
ڕیاڵ مەدرید داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات.