AM:09:34:19/07/2024
600 جار خوێندراوەتەوە
+
-
فیلیپس بە باشترین وەرزشەوانی سەدەی 21
دیاریکراوە و میسیش لە پلەی سێیەمدایە.
تۆڕی ئی ئێس پی ئێنی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا
باشترین وەرزشەوانانی سەدەی 21ی لە جیهاندا بڵاوکردەوە لە وەرزشە جیاوازەکاندا،
مایکل فلێپسی مەلەوانی ئەمریکی لە پلەی یەکەمی ریزبەندیەکەدایە .
سیرینا ویلیامزی کچە یاریزانی تێنسی
سەرزەوی ئەمریکی پلەی دووەمی ریزبەندیەکەی وەرگرتووە، لیۆنێل میسی ئەستێرەی
ئەرجەنتینیش لە پلەی سێیەمی ریزبەندیەکەدایە.
هەریەکە لە لیبرۆن جەیمسی ئەمریکی و تۆم
برادی و رۆجەر فێدرێری یاریزانی تێنسی سەرزەوی سویسری لە پلەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەمدان، سیمۆن بێڵس و
تایگەر وودس پلەکانی حەوتەم و هەشتەمیان گرتووە.
جگە
لەوەش نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە پلەی 11دایە و دواتریش لە پلەی 12 رافاێل نادال دەبینرێت،
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی هەڵبژاردەی پورتوگالیش لە پلەی 13ی باشترین وەرزشەوانانی
سەدەی 21دایە.
تۆڕەکە رونیکردووەتەوە، لەسەر بنەمای
ئاستی تاکەکەسی و بەدەستهێنانی خەڵات و نازناوە بە کۆمەڵەکاندا ئەو ریزبەندیەیان
دیاریکردووە.
خ . ک