لە ئۆڵیمپیادى تۆکیۆ ئەمریکا بردیەوە و بەڕازیل یەکسانبوو

PM:05:00:24/07/2021

652 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە ئۆڵیمپیادى تۆکیۆدا، ئەمریکا شەش گۆڵى لە نیوزلەندا کرد و بەرازیل و هۆڵەنداش بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا یەکسانبوون.

لە جەولەى دووەمى یارییەکانى تۆپى پێى کچانى ئۆڵیمپیادى تۆکیۆى 2020، هەردوو هەڵبژاردەى ئەمریکا و نیوزلەندا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.

ئەمریکا بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەى لە سودى خۆى کۆتایى پێهێنا و یەکەم بردنەوەى لە ئۆڵیمپیادەکەدا تۆمارکرد.

لە یارییەکى ترى هەمان جەولەدا، هەڵبژاردەى بەڕازیل بەرامبەر هەڵبژاردەى هۆڵەندا یاریکرد و یارییەکەش بە یەکسانى و بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا تەواوبوو، هاوکات هەڵبژاردەى بەریتانیاش بە گۆڵێکى بێ بەرامبەر لە هەڵبژاردەى ژاپۆنى بردەوە.

لە ئێستادا ئەمریکا بە چوار خاڵ لە پلەى دووەمى کۆمەڵەى سێیەمدایە و هۆڵەندا و بەڕازیلیش بە هەمان خاڵ و بەدواییەکدا پلەکانى یەکەم و دووەمى کۆمەڵەى دووەمیان گرتووە، بەریتانیاش لە پێشەنگى کۆمەڵەى یەکەمدایە و شەش خاڵى هەیە.

 
گ . ف