PM:04:23:24/07/2021
520 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مارکۆس ئەلۆنسۆ داوا
لە بەرپرسانی چیڵسی دەکات ڕێگەى بدەن پەیوەندی بە ئینتەرمیلانەوە بکات.
ڕۆژنامەى لاگازێتا
دیلۆ سپۆرت ئاشکرایکرد، ئەلۆنسۆی بەرگریکاری چێڵسی ئینگلیزی دەیەوێت کەشی خولی پریمەرلیگ
بەرەو خولی کالچیۆ بەجێبهێڵێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوایەکی ئاڕاستەى کارگێڕی یانەکەى
کرد ڕێگری نەکەن لە پەیوەندیکردنی بە ئینتەرمیلانی پاڵەوانی ئیتاڵیاوە.
لاگازیتا ئاماژەى
بەوەدا، چێڵسی دەیویست لە بەرامبەر بڕێک پارە و ئەلۆنسۆ هەوڵی گواستنەوەى حەکیمی
لە ئینتەرمیلان بدات، بەڵام چوونی یاریزانە مەغریبیەکە بۆ پاریس پلانەکانی چێڵسی
تێکدا.
بەرگریکارە
ئیتاڵیەکە گرێبەستەکەى لەگەڵ چێڵسی تا هاوینی 2023 کارایە و بلوزی لەندەنی
ئامادەیە لە بەرامبەر 15 بۆ 20 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت، بەڵام بەرپرسانی
ئینتەرمیلان داوا دەکەن ڕێکەوتنەکە سەرەتا بە شێوەى خواستن بێت و دواتر لە ئەگەری پێشکەشکردنی
ئاستێکی بەرز لەگەڵ لە یانەکەیاندا، لە کۆتایی وەرزی داهاتوودا بڕگەى کڕینەوەى یاریزانەکە کارابکەن.