وردەکاری مووچەی ساڵانەى دۆناڕۆما لەگەڵ پاریسدا ئاشکراکرا

PM:04:01:24/07/2021

988 جار خوێندراوەتەوە

+ -

وردەکاری گرێبەستەکەى دۆناڕۆما لەگەڵ پاریسدا ئاشکرادەکرێت و پووختەى مووچەى ساڵانە لە مووچەکەى میلان کەمترە.

ڕۆژنامەى لکیپی فەڕەنسی شیکردنەوەیەکی تایبەتی بۆ وردەکاری گرێبەستەکەى دۆناڕۆمای گۆڵچی نوێی پاریسدا کردووە و دەرکەوتووە گۆڵچیە 21 ساڵەکە لە ساڵانی سەرەتایی گرێبەستەکەیدا کەمتر لەو مووچەیە وەەردەگرێت کە میلان بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەی پێشکەشی کردبوو.

 

Italy's Euros hero Donnarumma joins PSG, Ronaldo staying at Juventus - CGTN

لیکیپ ئاشکرایکردووە، دۆناڕۆما دوای دەرکردنی باجەکان حەوت ملیۆن یۆرۆ لە پاریس وەردەگرێت، لە کاتێکدا ئۆفەرەکەى میلان بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى هەشت ملیۆن یۆرۆ بووە و مووچەی ساڵانەى گریبەستە کۆنەکەشی شەش ملیۆن یۆرۆ بووە.

ڕۆژنامە فەڕەنسیەکە ئاشکراشیکرد، مووچەى پاڵەوانی یۆرۆ لەگەڵ ئیتاڵیادا لە باشترین بارودۆخدا لەگەڵ پاریس دەگاتە 10 ملیۆن یۆرۆ ئەگەر یانە نوێکەى سەرکەوتوو بێت لە چنینەوەى نازناوە ناوخۆییەکان و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە پینج وەرزی داهاتوودا.

PSG: Gianluigi Donnarumma joins Paris Saint-Germain from Milan - Archyde