هاندەرانى پاریس لەسەر گواستنەوەى پۆگبا ناڕازین

PM:03:21:24/07/2021

2444 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هاندەرانى پاریس سان جێرمان ئیمزاکردنى گرێبەست لەگەڵ پۆڵ پۆگباى فەڕەنسى لەلایەن یانەکەیانەوە ڕەتدەکەنەوە.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بە نزیکبوونەوەى پۆگباى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى لە یانەى پاریس سان جێرمانى فەڕەنسى دەکەن.

ئێزگەى مۆنت کارلۆى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە، کە هاندەرانى یانە فەڕەنسیەکە لەگەڵ گواستنەوەى پۆگبادا نین و لەبەردەم سەنتەرى ڕاهێنانەکانى یانەکەیان لە یاریگاى باخچەى شازادەکان لافیتەى ناڕەزاییان لەسەر ئەو مامەڵەیە هەڵواسیوە.

هاندەرەکانى پاریس لەسەر لافیتەکان نوسیویانە "پۆگبا دەبێت گوێ لە دایکت بگریت، ئەو نایەوێت تۆ لە پاریس بیت، هەروەها ئێمەش".

گرێبەستەکەى پۆگبا لەگەڵ شەیتانە سورەکە لە هاوینى 2022دا تەواودەبێت و لەگەڵ مینۆ ڕایۆلاى بەڕێوەبەرى کارەکانیدا ئۆفەرێکى یانەکەیان بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى ڕەتکردووەتەوە و نیازى ڕۆیشتنى هەیە.

پۆڵ پۆگباى 28 ساڵ لەگەڵ هەڵبژاردەى فەڕەنسا بەشدارى لە جامى یۆرۆى 2020دا کرد و لە چوار یاریدا گۆڵێک و ئەسیستێکى تۆمارکرد.

 
گ . ف