PM:02:42:24/07/2021
940 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە مێژووی تۆپی پێدا چەندین ڕووداوی سەرنج ڕاکێش ڕوویداوە،
بەڵام هاتنە ناوەوەى سەگێک بۆ ناو مێژووی تۆپی پێ بە تەواوەتی جیاوازە ئەگەر بابەتەکە
پەیوەندی بە جامێکەوە هەبێت کە پێشەنگی جامەکانە لە جیهانی تۆپی پێدا.
لە بەریتانیا مێژوو ساڵی 1966، یەکێتی بەریتانی لە مانگی
ئازاری ئەو ساڵەدا بڕیاریدا جامی ڕیمیەى ڕووپۆش بە ئاڵتوون لە پێشانگای پولەکان لە
شاری لەندەن نمایش بکات، تا سەردانیکەران لە نزیکەوە جامی یەکێک لە ناودارین پاڵەوانێتە
گەورەکانی جیهان ببینن .
بەڵام ئەوەى بە خەیاڵی کەسدا نەدەهات ڕوویدا، لە 20ی
ئازار جیهان بە هەواڵی دزینی جامەکە بەخەبەرهات و لە پەڕەى یەکەمی ڕۆژنامە جیهانیەکاندا
بە مانشێتێکی گەورە نووسرابوو جامی جیهانی دزرا.
هەواڵەکە جیهانی شۆک کرد، لە دوای تێپەربوونی 24 کاتژمێر
پەیوەندی تەلەفوونی لە لایەن کەسێکی نادیار بە سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا جۆ
مێرس دەکرێت و پێی ڕادەگەیەنرێت 15 هەزار پاوەند لە بەرامبەر جامەکەتان.
لە پەیوەندیە تەلەفونیەکەدا شوێن و کات لە نێوان کەسی نەناسرا
و سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەستنیشاندەکرێت، پۆلیس لە شوینی دیاریکراو کەسێک
دەستگیردەکات کە چاودێری شوێنەکە دەکات، بەڵام دوای لێکۆڵینەوە دەردەکەوێت ئەو
کەسە لە بەرامبەر بڕێک پارە داوای لێکراوە چاودێری بکات و ڕۆڵی نێوەندگیر بگێڕێت.
دواتر کەسێک پەیوەندی بە ڕۆژنامەى زە تایمزی بە ناوبانگ
دەکات و دەڵێت جانتایەکی ڕەساسی لە ناوچەى چارینگ کرووسی ناوەڕاستی لەندەنە و جامەکە
لە نێو جانتاکەدایە.
پولیسی لەندەن بە خێرایی دەچێتە شوێنی دیاریکراو بەڵام جارێکی
تر پۆلیس فێڵی لێدەکرێت و ناو جانتاکە هیچی تیادا نیە.
لێرەدا چارەنووس وابوو ناوی لە مێژوودا تۆماربکرێت، دیڤید
کۆربیت لاوێکی بەریتانی تەمەن 26ساڵ لەگەڵ سەگەکەیدا بە ناوی پیکلز بە یەکێک لە کۆڵانەکانی لەندەن گوزەر دەکات و سەگەکەى
هەنگاو بۆ شوێنێک دەنێت کە خاوەنەکەى نایەوێت پێیدا تێپەڕببێت.
کۆربیت دەڵێت، پیکلز لێم دوورکەوتەوەبۆنی دەکرد و بە ئاڕاستەى شوێنێک ڕۆشت، بە ناچاری دوای کەوتم و کاتێک نزیک بوومەوە جامێکم بینی لەو ساتەدا هەستم
بەوە نەدەکرد کە ئەمە جامی جیهانە چونکە هاندەری تۆپی پێ نەبووم و لە وەرزشەوە
دوور بووم.
دەڵێن لە پشتی هەموو پیاوێک ئافرەتێکی سەرکەوتوو هەیە
هاوسەرەکەى دیڤید دوای گەڕانەوەى دیڤید بۆ ماڵە وە و بینینی
جامەکە ڕاستەوخۆ جامە جیهانیەکە و سەگەکە دەبات و دەچێتە بنکەى پۆلیسی ناوچەکەیان.
بەو هۆیەشەوە لە هەموو لایەکی وڵاتەوە سوپاس گوزاری ئاڕاستەى
خێزانەکە بە گشتی و پیکلزی ڕەنگ ڕەش و سپى دەکرێت و بە پاڵەوانی نیشتمانی ناسێندرا و مەدالیاییەکی زیوی
وەک ڕێزلێنانیک لە گەردنی کرا.