PM:02:34:24/07/2021
536 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جۆرجیۆ کیلینی نزیک
دەبێتەوە لە درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ یۆڤانتۆسدا بۆ وەرزیکی تر.
ڕۆژنامەى لاگازێتا
دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێڕی یۆڤانتۆس لە دوا هەنگاوەکانی درێژکردنەوەى
گرێبەستی کیلینی بەرگریکاریدایە و دەیەوێت بۆ وەرزیکی تر پارێزگاری لێبکات بە ئامانجی بە
دەستهێنانەوەى نازناوی خولی کالچیۆ کە وەرزی ڕابردوو لە بەرژوەندی ئینتەرمیلان
لەدەستیدا.
لاگازیتا باسیلەوەشکرد،
کیلینی ئامادەیی دەڕبڕیوە لە یۆڤانتۆسدا
بۆ وەرزێکی تر بەردەوام بێت و بە بەرپرسانی یانەکەشی ڕاگەیاندووە داوای بەرزکردنەوەى
مووچەى ساڵانەى ناکات وەک ڕێزێک بۆ خانمە پیرەکە.
کیلینی لەگەڵ
یۆڤانتۆسدا بەشداری 404 یاریکردووە و خاوەنی 27 گۆڵە، لە ڕیزی هەڵبژاردەى ئیتاڵیاش
خاوەنی 12 گۆڵە لە 108 یاریدا و لە یۆرۆی 2020 ڕۆڵێکی بەرچاوی بینی لە بەرزکردنەوەى
جامەکە لە دوای 53 ساڵ چاوەڕوانی.