هەڕەشەیەکى سروشتى مەترسى لەسەر ئۆڵیمپیادى توکیۆ درووستکردووە

PM:02:03:24/07/2021

620 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زریان مەترسى لەسەر یارییەکانى ئۆڵیمپیاد لە ژاپۆن درووستکردووە و لە تۆکیۆى پایتەخت نزیکدەبێتەوە.

پێشبینى دەکرێت یارییەکانى ئۆڵیمپیادى تۆکیۆى 2020 لە ژاپۆن ڕووبەڕووى ڕاگیران ببنەوە، دواى ئەوەى زریانێک لە گەورەترین دورگەى ژاپۆنەوە نزیکدەبێتەوە.

ئەمە هەشتەم زریانە لەم ساڵدا لە دوورگەى هونشۆى ژاپۆندا ڕوودەدات، کە گەورەترین دوورگەى ئەو وڵاتەیە.

چاودێرانى کەش و هەوا پێشبینى دەکەن تا سێشەممەى داهاتوو زریانەکە بگاتە یابیسە لە هەرێمى کانتۆ، کە تۆکیۆى پایتەختى ژاپۆنى تێدایە.

ماسا تاکایا وتەبێژى لیژنەى ڕێکخەرى ئۆڵیمپیادى تۆکیۆ ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتدارانى حکومەتى ژاپۆن ڕێوشوێنى پێویستیان گرتووەتەبەر لەپێناوى ئامادەباشى لە کاتى ڕوودانى زریانەکەدا.

 
گ . ف