ئینتەرمیلان نرخی لوکاکۆی دیاریکرد

PM:01:45:24/07/2021

484 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینتەرمیلان نرخی لوکاکۆی بۆ یانەی چێڵسی دیاریکرد ئەگەر بیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا ئەنجامبدەن.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، تا ئێستاش ڕۆمیلۆ لوکاکۆی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە پلانەکانی یانەی چێڵسیدایە بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ ڕیزەکانی یانەکەیان.

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، یانەی ئینتەرمیلان نرخی لوکاکۆیان بۆ یانە ئینگلیزیەکە دیاریکردووە کە 120 ملیۆن یۆرۆیە ئەگەر بیانەوێت گرێبەستی لەگەڵدا ئەنجامبدەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، تۆماس تۆخێلی راهێنەری یانە ئینگلیزیەکە سەرسامە بە ئاستی لوکاکۆ و بە ئاشکرا بە بەرپرسانی یانەکەی وتوە بە هەر نرخێک بێت هێرشبەرە بەلجیکیەکە پەلکێشی یانەکەی بکەن.

توتۆ سپۆرت ڕونیکردوەتەوە، ئەستەمە ئینتەر دەستبەرداری چەند یاریزانێکی گرنگی یانەکەی ببێت ئەوانیش لوکاکۆ و لاوتارۆ مارتینێز و نیکۆلۆ بارێلا و ئەلیساندرۆ باستۆنین چونکە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکەن و دەتوانن لە وەرزەکانی داهاتوودا ئەنجامی باش بۆ یانەکەیان بەدەستبهێنن.

خ . ک