PM:01:29:24/07/2021
608 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر یونایتد بە
فەرمی و تا هاوینی 2024 گرێبەستی ئۆلی سولشایەری ڕاهێنەری درێژکردەوە.
تۆڕی بین سپۆرتی
قەتەری بڵاویکردەوە، کارگێڕی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بە شێوەیەکی فەرمی و تا
هاوینی 2024 گرێبەستی ئۆلی سۆلشایەری ڕاھێنەری درێژکردەوە.
تۆڕەکە ئاشکرایکرد،
بەرپرسانی مانچستەر یونایتد جارێکی تر متمانەیان بە ڕاهێنەرە نەرویچیەکەیان
بەخشیوەتەوە و بڕیاریاندا گرێبەستەکەى بۆ دوو وەرزی تر درێژبکەنەوە کە لە هاوینی
2022 کۆتایی دەهات.
سۆلشایەر لە 2018 ئەرکی ڕاهێنەرایەتی شەیتانە سوورەکانی لە
ئەستۆگرت و تا ئەم ساتە لە 151 یاریدا سەرپەرشتی مانچستەر یونایتدی کردووە بە 85
بردنەوە و 32 یەکسانبوون و 34 شکست بە بێ ئەوەى هیچ نازناوێک بەدەستبهێنێت.