PM:02:10:06/06/2024
516 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا هەڵبژاردەی
عێراق بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر لە ئیندۆنیزیای بردەوە.
لە یاری پاڵاوتن و گەیشتن بە مۆندیالی
2026 هەڵبژاردەی عێراق رووبەرووی ئیندۆنیزیا بوەوە.
تایمی یەکەم، شێرەکانی رافیدەین باشتر
بیندران بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆمار
بکەن.
لە تایمی دووەمدا، عێراق زیاتر ریزەکانی
یەکخستەوە و لە خولەکی 54 ئەیمەن حوسێن بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، دوای
پێنج خولەک لەم گۆڵە یاریزانێکی ئیندۆنیزیا بە کارتی سور کرایە دەرەوە، لە خولەکی
74یش ئەیمەن حوسێن دوبارە لێدانی سزای جێبەجێکرد بەڵام ئەمجارەیان سەرکەوتوو نەبوو
لە تۆماری گۆڵدا.
شێرەکانی رافیدەین بەردەوام بە ئاست
بەرزی دەبیندران و لە خولەکی 88 بەهۆی هەڵەیەکەی گۆڵچییەوە عەلی جاسم گۆڵی
دووەمیشی خستە تۆڕی گۆڵی ئیندۆنیزیا.
سەرەنجام عێراق بە دوو گۆڵی بێ بەرامبەر
یارییەکەی بردەوە و بە 15 خاڵ یەکەمی کۆمەڵەکەیەتی و گەیشتنی بە گروپی داهاتوو
مسۆگەر کردووە.