تێنسی ئۆڵمپیاد.. جۆکۆڤیچ و مێدڤیدیڤ گەیشتنە قۆناغی دووەم

PM:12:25:24/07/2021

524 جار خوێندراوەتەوە

+ -

جۆکۆڤیچ و مێدڤیدیڤ و فۆنینی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی دووەمی ئۆڵمپیاد بەدەستهێنا .

لە قۆناغی یەکەمی یارییەکانی تێنسی سەرزەوی ئۆڵمپیاد، نۆڤاک جۆکۆڤیچی سربی و هۆگۆ دێلینی بۆلیڤی رووبەڕووی یەکبونەوە.

جۆکۆڤیچ بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر یاریەکەی لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە دوو بوون.

لە یارییەکانی تری هەمان قۆناغدا، دانێل مێدڤیدیڤی رووسی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە ئەلیکساندەری کازاخستانی بردەوە، فابیۆ فۆنینی ئیتاڵیش بە هەمان ئەنجام بردنەوەی بەسەر یۆشی سۆگیتای ژاپۆنی بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامانە، جۆکۆڤیچ و مێدڤیدیڤ و فۆنینی گەیشتنە قۆناغی دووەمی پاڵەوانیەتیەکە و دێلین و ئەلیکساندەر و سۆگیتا ماڵئاواییان کرد.

خ . ک