بزانە پێرێز چۆن فیگۆی بۆ ڕیاڵ مەدرید گواستەوە

PM:12:16:24/07/2021

1716 جار خوێندراوەتەوە

+ -

21ساڵ لەمەوپێش ڕیاڵ مەدرید لێدانێکی کوشندەى ئاڕاستەى بەرشەلۆنە کرد و لویس فیگۆی لە کامپ نۆ بەرەو بێرنابیۆ گواستەوە.

ڕیاڵ مەدرید لە 24-7-2000 و لە گرێبەستێکی سەرکەوتوودا، لەلایەن پێرێزی سەرۆکەوە هەواڵی گواستنەوەى فیگۆی لە بەرشەلۆنەی ڕکابەری سەرسەختیەوە بۆ یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ ڕاگەیاند.

گواستنەوەى فیگۆ لێدانیکی کوشندەبوو لە بەرشەلۆنە و گاسپارتی جێگری سەرۆکی ئەو کاتە کە کاریزمای دیاری بەرشەلۆنە بو، پێرێز چەندین گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ فیگۆ ئەنجامدا و توانی ڕازی بکات بەرشەلۆنە بەجێبهێڵێت و بەڵینی پێدا 60 ملیۆن یۆری وەک سزای هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکە ببەخشێتە یانە کەتەلۆنیەکە، کە بەهۆیەشەوە پێریز بووە هۆکاری دەستلەکارکیشانەوەى گاسپارتی جێگری سەرۆکی بەرشەلۆنە.

فیگۆی خاوەنی تۆپی ئاڵتونی ساڵی 2000، پێش ئەوەى پەیوەندی بە ڕیاڵ مەدریدەوە بکات لە بەرشەلۆنەدا خاوەنی حەوت نازناو بوو، لەگەڵ ڕیاڵ مەدریدیشدا بۆ پێنج وەرز یاریکرد و 57 گۆڵی لە 257 یاری تۆمارکردوو هاوکار بوو لە بە دەستهێنانی حەوت نازناو دیارترینییان چامپیۆنزلیگی 2001 بۆ 2002 بوو.