PM:12:14:24/07/2021
396 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە تۆپی دەستی ئۆڵمپیاد فەرەنسا و سوید و ئیسپانیا بردنەوەیان بەدەستهێنا و
بەرازیل و ئەرجەنتین دۆڕان.
لە قۆناغی کۆمەڵەکانی تۆپی دەستی ئۆڵمپیادی تۆکیۆ و لە کۆمەڵەی یەکەمدا، هەڵبژاردەی
فەرەنسا بەرامبەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین یاریکرد.
فەرەنسا بە ئەنجامی 33 گۆڵ بەرامبەر 27 گۆڵ یاریەکەی لە ئەرجەنتین بردەوە.
لە یارییەکانی تری هەمان کۆمەڵەدا، دوای ئەنجامدانی یاریەکی بەهێز
هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە جیاوازی تەنیا یەک گۆڵ و بە ئەنجامی 28 گۆڵ بەرامبەر 27
گۆڵ لە ئەڵمانیای بردەوە، نەرویجیش بە ئەنجامی 27 بە 24 بردنەوەی بەسەر بەرازیل
بەدەستهێنا.
لە کۆمەڵەی دووەمیشدا، هەڵبژاردەی سوید بە زەحمەت و بە جیاوازی یەک گۆڵ بە
ئەنجامی 32 گۆڵ بەرامبەر 31 گۆڵ لە تونسی بردەوە.
خ . ک