پۆگبا هەنگاوێک لە پاریس دوورە

AM:11:40:24/07/2021

592 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مینۆ ڕایۆلا گفتوگۆی گواستنەوەى پۆگبای لەگەڵ مانچستەر یونایتدا کردووە و شەیتانە سوورەکان چاوەڕێی گرێبەستی پاریس دەکەن.

ڕۆژنامەى دەیلی تەلەگرافی بەریتانی ئاشکرایکرد، پاریس سان جێرمان نزیکدەبێتەوە لە گواستنەوەى پۆگبای ناوەڕاستکاری مانچستەر یونایتد بۆ باخچەى شازادەکان و لەو پێناوەشدا ڕایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی پۆگبا گفتوگۆکانی لەگەڵ بەرپرسانی مان یۆ دەستپێکردووە.

دەیلی تەلەگراف ئاماژەى بەوەدا، مان یونایتد لە 2016 بە 89 ملیۆن پاوەند یاریزانە فەڕەنسیەکەى لە یۆڤانتۆسەوە بۆ ئۆلدترافۆرد گواستنەوە و بەهۆی درێژنەکردنەوەى گرێبەستەکەى و کۆتایی هاتنی لە هاوینی 2022، کارگێڕی مانچستەر یونایتد چاوەڕێدەکات پێش داخستنی میرکاتۆ یانە پاریسیەکە گرێبەستێک بە بڕی 43 ملیۆن پاوەند پێشکەش بکات تا دەستبەرداری بن.

پۆگبای 28ساڵ هەفتەى ڕابردوو لەلایەن یانەکەیەکەوە ئۆفەرێکی بە 50 ملیۆن پاوەند بۆ درێژکردنەوەى گرێبەستەکەى پیشکەش کرا، بەڵام ناوەڕاستکارە فەڕەنسیەکە ڕەتیکردەوە و دەیەوێت کەش و هەوای پریمەرلیگ بەرەو لیگ وەن بگۆڕێت.